شارپرێس:
ئیدارەی ترەمپ بەنیازە ژەنەراڵێکی ئەمریکی بۆ سەرکردایەتیکردنی هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە غەززە دەستنیشان بکات.
ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاویکردووەتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان لەم هەفتەیەدا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و بەرپرسانی دیکەی ئاگادارکردووەتەوە کە ئیدارەی ترەمپ سەرپەرشتی هێزە ئەمنییەکان دەکات و ژەنەڕاڵێکی گەورە بۆ سەرکردایەتیکردنیان دیاری دەکات.
بەرپرسێک وتی "ئەو ژەنەراڵە بە شێوەیەکی شەخسی دەناسێت و جەختی لەوە کردەوە کە پیاوێکی زۆر جدییە".
دوو بەرپرسی ئیسرائیلی دەڵێن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، بوونی ژەنەراڵێکی ئەمریکی لە سەرۆکایەتی هێزە ئەمنییەکاندا متمانە بە ئیسرائیل دەدات کە بەپێی ستانداردە گونجاوەکان کاردەکات.
لای خۆیەوە بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، گفتوگۆ سەبارەت بە پێکهێنانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ئەنجوومەنی ئاشتی و حکومەتێکی تەکنۆکراتی فەلەستین ئەنجامدراوە، "بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە".
ئ.ح