شارپرێس:
کۆمپانیای دانەگاز و هیلال پترۆلیۆم ئاشكرایانكرد، بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی دەدەنە خێزانه زیانلێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ.
شاكیر واجد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دانه‌غازی- عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوەو دەڵێت، كەله‌هه‌ستێكی قوڵ و به‌رپرسیارێتیی مرۆیی و نیشتیمانی، كۆمپانیای دانه‌غاز و هیلال پترۆلیۆم ده‌ستپێشخه‌ریان كردوه بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاریه‌كی دارایی به‌بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك پاڵپشتی خێزانه زیانلێكه‌وتوه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ".
لەڕاگەیەندراوەكەدا دەشڵێت، ئه‌و هاوكاریه به‌هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی زیانلێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه،" كۆمپانیای دانه‌غاز هیلال پترۆلیۆم پابه‌ندبونی خۆیان دوپاتده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌رده‌وامبون له خستنه‌گه‌ڕی هه‌مو هه‌وڵێك له‌پێناو پاڵپشتی و هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتوه، هه‌روه‌ها بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌ستان له‌پاڵ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه.
