شارپرێس:
ڕاپۆرتە ئیسرائیلییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك بەهۆی کەشوهەوای زریاناوییەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا ڕویداوە، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى تونێلێکی حەماس لەباکوری کەرتی غەززە ئاشکرابكات.
ماڵپەڕی یەدیعوت ئەحرۆنۆت بڵاویکردەوە، دواى بومه‌له‌رزه‌كه بۆشاییەک له‌ژێر زەویدا دەرکەوتوە، دواتر له‌لایه‌ن سەربازانی فەوجی 12ی لیوای جۆلانی به‌دواداچون كراوه‌و سه‌ره‌نجام تونێلێكیان دۆزیوەتەوە، ئه‌و تونێله‌ش ده‌كه‌وێته ناوچەیه‌كى سنوری ئیسرائیل‌و نزیك کەمپی ئەلمەواسی.
له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، تونێلەکە نزیکەی 800 مەتر لەسنورەوە دورەو لەئێستادا پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڕێڕەوو لقەکانی دیكه‌ى.
سوپای ئیسرائیل گومانی ئەوەی هەیە کە تونێلەکە تاڕادەیەک تازەبێت‌و لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشوی گەڕان‌و پشکنیندا نەدۆزرابێتەوە، چ لەکاتی شەڕدا یان پێشتر.
سوپاى ئیسرائیل-یش جه‌ختده‌كاته‌وه، ئۆپەراسیۆنەکانی دۆزینەوەو ناسینەوەی تونێلەکان بەردەوامن، چ لەناو سنورى ئیسرائیل‌و چ لەو ناوچانه‌ش كه ده‌كه‌ونه تەنیشت سیاجى سنورییەوه.