شارپرێس:
پزیشکانی پسپۆڕ وەڵامی یەکێک لە باوترین دەنگۆکانیان
دایەوە سەبارەت بە خەوتن لە تەنیشت مۆبایل، جەختیان کردەوە کە مەترسییەکانی
تووشبوون بە شێرپەنجە هیچ بنەمایەکی زانستییان نییە، بەڵکو کاریگەرییە ڕاستەقینەکان
پەیوەستن بە کوالێتی خەو و تەندروستی ڕۆژانە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی "indiatv"، پزیشکانی ئۆنکۆلۆژی ڕوونیان کردۆتەوە کە شەپۆلە
ڕادیۆییەکانی مۆبایل نابنە هۆی درووستبوونی وەرەمی مێشک، جەختیس دەکەنەوە کە مەترسییە
سەرەکییەکە لە تیشکی مۆبایلدا نییە، بەڵکو لە "ڕووناکی شین" و ئاگادارکردنەوەکاندایە
کە ڕێگری لە خەوی قووڵ دەکەن و کۆئەندامی دەمار چالاک دەکەن.
ئەوەش هاتووە: تێکچوونی خەو دەبێتە هۆی
ماندوێتی، بێتاقەتی، سەرئێشە و لاوازبوونی بەرگری لەش.
پزیشکان
ئامۆژگاری دەکەن بۆ باشترکردنی خەو، مۆبایل لە جێگەی خەوتن دوور بخرێتەوە، دۆخی
"بێدەنگ" چالاک بکرێت، و پێش خەوتن شاشە بەکارنەهێنرێت، بەوپێیەی
پاراستنی خەو پێویستییەکی تەندروستییە و دەکرێت بە گۆڕانکارییەکی سادە لە ڕەفتاردا
بەدەست بهێنرێت.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی