شارپرێس:
دوای
هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، ئەندامێکی فراکسیۆنی بونیادنان
و گەشەپێدان ناوی دوو کاندیدی سەرەکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوی
عێراق ئاشکرادەکات.
بەها
ئەعرەجی، ئەندامی فراکسیۆنی بونیادنان و گەشەپێدان بە ئاژانسی هەواڵی "واع"ی
راگەیاندوە،" تەنها دوو کەس بەجددی وەک کاندیدی سەرەکی بۆ پۆستی سەرۆک
وەزیرانی داهاتوو ناویان هاتوە، ئەوانیش بریتین لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک
وەزیران و نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ".
ئەوەشیخستەڕوو،
دوای دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، پێویستە لەمەودوا کۆبونەوەی جددی و
بەرهەمدار ئەنجامبدرێت.
ئەمرۆ
سێشەممە، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات و
دەرگای کاندیدبون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کرایەوە، بەپێی دەستوریش پێویستە لەماوەی 30 رۆژدا سەرۆک کۆماری نوێی وڵات هەڵبژێردرێت،
دواتریش سەرۆک کۆمار کەسێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ رادەسپێرێت و دەبێت کەسی
راسپێردراو لە ماوەی 45 رۆژدا
تەواوی کابینە حکومییەکەی رابگەیەنێت.