شارپرێس:
لە پەیامێکدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق هەیبەت حەلبووسی سەرۆک و عەدنان فەیحان جێگری یەکەم و فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەم دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
بارزانی لەپەیامەکەیدا دەڵێت، هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆکایەتی هەنگاوێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی برایەتیی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ و ئەمڕۆ دوای مشتومڕێکی زۆر دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.