قوباد تاڵه‌بانی: ده‌توانین له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وين

عیراق

16/02/2016‌ 727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
له‌ وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی عه‌بادی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌نێت كه‌ ئاماده‌ن به‌ ئاسانی له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وین.

شه‌وی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی له‌ دۆسه‌ی ناشه‌فاف بوونی نه‌وتی هه‌رێم و نه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمبانبه‌ران، راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌وان ئاماده‌ن مووچه‌ی فه‌مبانبه‌رانی هه‌رێم بده‌ن ئه‌گه‌ر داهاتی نه‌وتیان راده‌ستبكه‌ن.

له‌و باره‌وه‌ قوباد تاڵه‌بانی له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ڵێت "ئەگەر بەغدا موچەی تەواوی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات بەھێزی پێشمەرگەشەوە، ئێمەش بەئاسایی و ئاسانی دەتوانین لەگەڵی رێکبکەوین".

جگه‌ له‌ چه‌ند مانگێكی ساڵی رابردوو ماوه‌ی دوو ساڵه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بوودجه‌ له‌ عێراق وه‌رناگرێت دوای به‌هۆی ره‌وانه‌كردنی نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، تا ئێستاش چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێوان به‌غداو هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌ به‌ڵام نه‌گه‌شتوون به‌ رێككه‌وتن.
د.ح