وێنە گەورەکە لە پشت سەردانەکەی ترەمپ بۆ کەنداو

16/05/2025

فازیل کوردی

وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا ترسیان لە ئیسلامە بەگشتی، لەناو ئیسلامیش ترسە گەورەکەیان لە ئیسلامی سەلەفی و وەهابی و ئیخوانیە!!
کێن ئەوانەی پاڵپشتی و پشتیوانی لەوانە دەکەن؟
سعودیە و قەتەر و ئیمارات و تورکیا بە پارەی قەتەر!!
ترەمپ ڕاستەوخۆ دەستەمۆی سعودیە و قەتەر و ئیماراتی کرد و تورکیاش بەردەستی ترەمپە لە فەرمان دەرناچێ.
کە سەرچاوەکان وشک کران، ئەو دارودەستانەی کە بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو سەرچاوانەیە، ناچارن خۆ بەدەستەوە بدەن!!
ئاشکرایە ئیسلامی شیعی سەرچاوەکەی ئێرانە، ئێران یان دەبی خۆ بەدەستەوە بدا یان پەرگەندە دەبی!!
ئێران تەنها دو بژاردەی لەبەردەستە:
لە خۆ بەدەستەوە دان دەبیتە وڵاتێک هاوشێوەی کۆریای باشور لە کرانەوە بەسەر جیهان، ئەگەر هاتو خۆی بەدەستەوە نەدا دەبێتە هاوشێوەی کۆریای باکور و گەمارۆ دەدرێ لە جیهان و پەراوێز دەخرێ، ئینجا با هەر چەکی ئەتۆمیشی هەبی..
شەڕی ڕوسیە و ئۆکرانیا،
ترەمپ لەڕێی سعودیە و قەتەر و ئیمارات نرخی نەوت دادەبەزێنی بۆ ئاستێک هەتا ڕوسیا ناچار بکا بێتە سەر مێزی گفتوگۆ، چونکە پوتن تێچوی شەڕ بەدەست دێنێ لە فرۆشتنی نەوت، ئەگەر نرخی نەوت دابەزی پوتن ناتوانێ بەردەوامی بە شەڕ بدا و ناچار دەبی شەڕ ڕابگری، ئەو کات شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیاش دەوەستێ.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە