بەختیار نامیق و سەرکەوتی جیهاز
ململانێ و جەنگی ناوچەیی و جیهانییەکان چۆتە قۆناغێکی نوێوە
، ناکرێ بەهەمان پیودانگی بیست ساڵی پێشوتر سەیری چۆنیەتی و کوالێتی جەنگ و پەیوەندی
و ململانێکان بکەین ، بەتایبەت کە لە بواری سەربازیدا گۆڕانکاری زۆر خێرا و گەورە دروست
بوە ، ئەمەش لە بواری تەکنەلۆجیای سەربازی و درۆندا ، ئەگەر پێشتر سێ بوار هەبوبێ بۆ
بناغەی پەیوەندیەکان لە ڕوی جوگرافییەوە( وشکانی ، ئاوی ، ئاسمانی) و وشکانی ئەولەویەت
بوبێ ، ئەوا ئێستا بە پلەی یەکەم جەنگ لەناو ئاو و لەسەر زەوییەوە گواستراوەتە بۆ ئاسمان
و جەنگەکان لە زەویدا نین بەڵکو لە ئاسماندان ، ئەمەش کاتێ دەتوانی ژمارە بیت کە تەکنەلۆجیای
ئاسمانیت بەهێز بێت.
لەم ڕوانگەیەوە خەباتی چەکداری و پارتیزانی ئەگەر ببێت بە
چەکی کلاسیکی و هەتا جۆرێک لە چەکی پێشکەوتو ، ئەوا ناتوانێ وەک پێویستی شۆڕش و پارتیزانی
بگاتە ئامانج بۆ ڕوخاندنی دەستەڵاتێک یان حکومەتێک بە تایبەتیش کە نابەرامبەر بێت ،
لێرەوە ئەگەر بەردەوامیش بە پارتیزانی و خەباتی چەکداری بدرێت تەنها دەبێتە هۆیەک بۆ
بونی بەرگریکاری ، لێرەوە دەکرێ قۆناغی نوێی تورکیا و پەکەکە بخوێنرێتەوە لەگەڵ گۆڕانکاری ناوەکیدا:
پێش ئەوەی بچینە سەر ڕێکەوتنەکەی پەکەکە و تورکیادەبێت هۆکارە
پێشینەییەکانی ببینرێت ، لە قۆناغی ترامپدا گۆڕانکاری گەورە دروست بوە ، ئەمریکا و
ڕوس لەسەر زۆرێک لە کێشەکانیان گەیشتونەتە ڕێککەوتن هەر لە ئۆکرانیاوە تا تورکیا و
ئێران و سوریا و وڵاتانی تر ، ئەمریکا و ڕوس و چین لەسەر بناغەی بەرژەوەندی هاوبەش
گەشتونەتە جۆرێک لە ڕێککەوتن هەر لە باج و دابەشکاری هەژمون لە جیهاندا و لە تایوانەوە
تا کێشەی هەردوو کوریا و هتد ، ئەمەش بەمانای ئەوەنیە بەریەککەوتن و جەنگی بچوک و نمایشی
سەربازی بچوک نەبێت ، ئەم کێشانە کە ڕوو دەدەن کاتێ دەگاتە بازنەی بەرژەوەنی باڵا دەوەستێت
، وەک کێشەی هند و پاکستان ، لێرەوە تورکیا لەڕوی جیوپۆلەتیکەوە بۆ زلهێزەکان گرنگی
گەورەی هەیە ، ئێران و تورکیا دوو زلهێزی ناوچەیین و هاوبەرژەوەندین ، بۆیە کاتێک سوریا
دەکەوێتە ژێر هەژمونی تورکیا لەڕێگەی شەرعەوە بە گڵۆپی سەوزی چین و ڕوسیاوە بوە لەبەرامبەر
کارتی تردا ، واتا ئەگەر ئێران بۆ ڕوس و چین گرنگ بێت ئەوا تورکیا بۆ ئەمریکا و ناتۆ
گرنگە ، وە تورکیا وەک پێشڕەوی سونەکان بە تایبەت وڵاتانی خلیج گرنگە ، تورکیا کەوتوتە
قۆناغێکی نوێ هەم لەناوخۆدا هەم لە دەرەوەدا ، لەناوخۆ کورد بۆ هەڵبژاردنەکان گرنگە
و لە دەرەوەش سوریا بە تایبەت بۆ تورکیا زۆر گرنگە ، ئەمریکا لەگەڵ تورکیا لە ڕێگەی
سعودیەوە لەسەر سوریا گەیشتوەتە ڕێککەوتن ، سوریای نوێ دروست دەبێ زیاتر لەژێر هەیمەنەی
تورکیا دەبێت ، خۆسەری ڕۆژئاوا بێ ڕێککەوتنی ژورە تاریکەکان ناگات بە هیچ و دەبێت پابەند
بێت بەو ڕێککەوتنە ناوچەیی و جیهانیانەوە ، کە لەپشتەوە دەکرێت ، خۆشیان باش تێدەگەن و یارییەکی جوان دەکەن ، لەبەرمبەردا
ئێران بەجۆرێکی تر دوای لوبنان و یەمەن لە عێراقدا دەمێنێتەوە ، بەڵام بە فۆرمێکی تر
، لێرەوە داواکاری تورکیا بۆ مافی ڕۆژئاوا چەکدانانی پەکەکەیە ، ئەمریکا هەڵدەسێت بەم
ڕێککەوتنە ، واتا قەندیل دەبێت بکرێتە قوربانی بۆ مانەوەی ڕۆژئاوا لە چواچێوەی ڕێککەوتنی
زلهێزەکان ، ئەوەشی دەوترێت قەندیل دەبێتە شوێنی داعش ، لە ڕاستیدا داعش تورکیا دروستی
کرد بۆ پاراستنی سنور و هەژمونی خۆی و کارتێک بەرامبەر ئەمریکا کە ئەگەر ڕێککەوتنی
لەگەڵ نەکات دەتوانێ ترس بۆ بەرژەوەندییەکانی دروست بکات ، کاتێک سوریای دەست دەکەوێت
ئیتر کاری بە کارتی داعش نامێنێ و یەکێک لە داواکارییەکانی ڕێککەوتنی سعودیەی نێوان
ئەمریکا و سوریا نەمانی داعشە ، واتا ئەگەر پێشتر ترسی ئەوە هەبوبێ پەکەکە لە قەندیل
نەمێنێ داعش شوێنی بگرێتەوە ئەوا لە ئێستادا پێچەوانەکەی ڕاستە ئەگەر پەکەکە نەچێتە
ژێرباری ڕێککەوتنە نهێنییەکانەوە ئەوا داعش بەکاردەهێنرێت هەم بۆ ڕۆژئاوا و هەم بۆ
قەندیلیش ، بەڵام قەندیل دەکەوێتە ژێر دەستەڵاتی عێراق و هەرێم ، بە مانایەکی تر ئیتر
ئەگەر تورکیا پێویستی بە دوژمنێک بێت ئەوا وەک چۆن بۆ تەواوکردنی یەکتر لەگەڵ ئێران
ئەم سیناریۆیەیان کردوە دوبارەی دەکەنەوە ، لە ڕویەکی ترەوە چەکدانانی پەکەکە بە مانای
کۆتایی نیە بە سەنتەر چونکە پەکەکە لە ئێستادا لە یەک سەنتەر زیاتری هەیە هەر لە ڕۆژئاواوە
تا هەندەران و تا ناوخۆی تورکیا کە دەکاتە ئەوەی دەوترێت خەباتی پەکەکە ٢٥٪لە قەندیلە
و خەباتیشی فرەلایەنەیە ( چەکداری ، سیاسی ، دبلۆماسی ، دیموکراسی ناوەوە ، فەرهەنگی
، ئابوری) ئەوەشی دەوترێت ئاشبەتاڵ و بەراوردی دەکات بە ئاشبەتاڵی ٧٦ و تەنها ترسی
دووبارەبونەوەیە و ترسە لە بێ متمانەیی تورک ، لەم حاڵەتەدا ئەم ڕێککەوتنە دوو سەرەیە
چی تورکیا و چی پەکەکە ئەگەر تێکی بدەن هەردوو لایان زەرەرمەند دەبن و لەم حاڵەتەشدا
پەکەکە دەتوانێ زۆر بەخێرایی بەشێوەی تر دژی تورکیا دروست ببێتەوە ، بەتایبەت لە قوڵایی
تورکیا ڕێکخستنێکی تۆکمەی هەیە ، بەچڕیش لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵدا ، هەر بۆیە ڕۆژئاوا
ئێستە وەک سەنتەری سەرەکی گۆڕینی خەباتی پەکەکە دەبینرێت و تورکیاش گەر هەولێرێکی تریش
دروست ببێت وەک چۆن لەگەڵ هەولێر کێشەی نیە ئاواش لەگەڵ ڕۆژئاوا کێشەی نابێت ، بەو
مەرجەی لەناو تورکیا جۆرێک لە ئۆتۆنۆمی بە کورد ڕەوا ببینرێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی