فاشیزمی نوێ یان نیوفاشیزم، دیاردەیەکی نوێی کۆمەڵایەتییەو
وا لە تاکەکانی کۆمەڵگە دەکات باوەڕی پێ بهێنن و پاساوی بۆ بدۆزنەوەو خۆیان ببن بە
ئامرازێک بۆ پیادەکردنی.. تاک بەرچاوی لێڵ ئەبێت، لە کاتێکدا خۆی بەشێک ئەبێت لەو
نەهجە فاشییە، خۆی بە ئازادیخواز ئەبینێتەوە، لە زۆرتری باردا ئەوانە بەکرێگیراوەکانن،
یاخود خۆ هەڵئەخەن بۆ سیستم.
لە پێناسەی نەتەوە
یەکگرتووەکاندا دەدرێتە پاڵ نەتەوەییەکان و کۆمۆنیستەکان و ئەوانەی خۆیان بە دیموکرستیک
ئەناسێنن، ککاتێک کە هەر کەس و گروپێک لە دەرەوەی بازنەی خۆیان بێت، بە نەهجی داعش
و توندتریش لێیان ئەدەن و بە ئامانجی لەناوبردنیان هەڵس و کەوتی لەگەڵ ئەکەن، بێ ئەوەی
پەنا ببەنە بەر چارەسەرە یاسایی و مرۆییەکان.
فاشیزمی نوێ بەرگێکیترە
لە فاشیزم، لینکێکی کراوەی هەیە لەگەڵ نیوکاپیتالیزمدا.. زۆر ئامانجی سەرەکیی ئەوان
خۆ پارەدار کردنە، میکاڤیلیانە هۆکارەکان بەکار ئەهێنن، ترس و تۆقین بڵاوئەکەنەوە
بۆ سەرکوتکردنی هەر تاکێکیش بیەوێت ئامانج و میتۆدیان بە کۆمەڵگە بناسێنێت،
ناتوانن و چاویان بەرایی نادات خاوەن سەرمایە لە بندەستی ئەوانەوە خۆی پارەدارتر
بکات و بە ڕێگەیەکی میکاڤیلیانە دەست بەسەر سەروەت و سامانەکەیدا ئەگرن.. لەم سەردەمەدا
پشت بە تەکنەلۆژیاو ئای تی و ئەی ئای زۆر ئەبەستن و خەڵکی بەکرێگیراوی خۆیان بەکاری
ئەهێنن بۆ جوانکردنی ڕوویان و وەسفکردنیان بە دیمۆکرات و ئازادیخواز، گەمەی راگەیاندیان
بۆ پیادە ئەکەن و ئامرازێک ئەبن بۆ تەفرەدانی بەشە مێگەلەکەی کۆمەڵگە، زۆری پێئەچێ
تا کۆمەڵگە حەقیقەتیان ئەناسێت و هەوڵی لەناوبردنیان ئەدەن وەک نیپاڵ لە باشترین
نمونەدا.
بۆ ئەم باسە سوود لە ڕاپۆرت و زنجیرەی پێناسەکانی مافی
مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان وەرگیراوە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی