نیپاڵ؛ لە قۆناغی گواستنەوەی دیموکراسیەوە بۆ شۆڕشی لاوان

12/09/2025

مەجید ساڵح


(١)
لە ساڵی ٢٠٠٨ نیپاڵ لە سیستمی دەسەڵاتی رەهای پاشایەتییەوە گۆڕا بۆ کۆمارێکی دیموکراسی فیدراڵی. بەپێی دەستووری ساڵی ٢٠١٥ نیپاڵ لە حەوت هەرێم پێک دێت و سیستەمێکی فرە حزبی تێدا پەیڕەو دەکرێت.  کۆمەڵگەی مەدەنی ڕۆڵێکی سەرەکی لە پاراستنی دیموکراسی و بەرگریکردن لە مافەکانی کەمینەکان دەبینێت، ئابووری ئەو وڵاتە زیاتر پشت بە کشتوکاڵ و گەشتیاری و حەواڵەی پارە لەدەرەوە دەبەستێت، نیپاڵ خاوەنی سەچاوەیەکی زۆری کارۆئاوییە و سەرچاوەی داهاتە بۆی.
(٢)
ئێستا نیپاڵ ڕووبەڕووی قەیرانێکی بێوێنە بووەتەوە:
 ناڕەزایەتی بەرفراوان گەنجانی "نەوەی Z" دژی گەندەڵی و قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا وڵاتەکەی تەنیوە.
لە کاتی نائارامییەکاندا زیاتر لە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش بریندار بوون و نزیکەی ١٢ هەزار و ٥٠٠ زیندانی هەڵاتن.
سەرۆک وەزیران و کابینەکەی بەشێوەیەکی ئابڕوبەرانە لە لایەن لاوانەوە لەکارلادرا و
لە جێگەیدا دادوەری پێشوو سوشیلا کارکی وەک یەکەم ژن دەستنیشانکرا ببێتە سەرۆکوەزیرانی کاتی بۆ سەرکردایەتیکردنی قۆناغی گواستنەوە.
(٣)
پێدەچێت نیپاڵ بە قۆناغێکی سەختی گواستنەوەدا تێپەڕێت ناڕەزایەتییەکان و گوشارەکان لەسەر حکومەتی کاتی بەردەوام بێت و  ناسەقامگیری دریژە بکێشێت. بەڵام ئەگەری زۆریش هەیە سوشیلا کارکی بتوانێت سەردەمێکی نوێی چاکسازی سیاسی و  ئازادیی فەراهەم بکات. ئەگەر ئەم سەرکردەیە سەرکەوتوو بێت له هێورکردنەوەی شەقام و خۆئاماده کردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، دەکرێ قەیرانەکه  بگۆڕێت بۆ دەڕفەتێک بۆ به هێزکردنی دیموکراسی، بەڵام بە شکستی کارکی  ناسەقامگیرییەکە درێژە دەکێشێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی