لەمانا باوەکەیدا واتە " فەرمانڕەوایی کەمینە"، واتە دەسەڵاتی سیاسیی بەدەست خێزانێکەوە، یان چەند خێزان و بنەماڵەیەکەوە بێت کە بە بۆماوەیی ' میرات" بۆیان بەجێ مابێت و سامان و دەسەڵاتی سەربازییان بەدەستەوە بێت.. بەو شێوەیە هەر کەس و لایەنیکیتر کە بیەوێت بەشداریی دەسەڵاتەکەیان بکات، دووری ئەخەنەوە گەر کار بگاتە بەکارهێنانی هێزیش.. ئەم سیستمە بە دژە دیموکراتیی ناو دەبرێت، گەرچی بەردەوام ناوی ئەبەن و وا نیشانی خەڵکی عەوام ئەدەن، کە دیموکراتین و هەر بڕیارێک ئەدەن لە بەرژەوەندیی خەڵکە.. لەمەدا تەواو فاشیەت ئەسەپێنن..
بە نمونە گواستنەوەی تەواوی سێکتەرەکانی تەندروستیی و پەروەردەو کارەباو ... هتد بۆ سەر کەرتی تایبەت، بە جۆرێک لەبەرژەوەندیی خۆیان و خێزانە دەست ڕۆیشتووەکاندا بێت. ئەم سیستمە تێپەڕاندنی ئەرستوکراتیزمە، ماکیاڤیلی ئەڵێت: کە ئۆرۆستکراتیزم بۆگەنی کرد، ئەبێتە ئۆلیگارچی. بەواتە ئەم دەسەڵاتە چەندین هەنگاوی دوای دەست بەسەرا گرتنی دەسەڵاتەوە لەلایەن خێزانە خانەوادەکان و پیاوماقوڵانەوە تێپەڕاندووە، ئەوی ئەم سیستمە ئەیکات میراتگرێکی لە دوورهاتووەو ئەکەوێتە هەڵلوشینی خێروبێری وڵات.. ئەوانی هاوکاریشی ئەکەن، لە باشترین بارێکدا چاوەڕوانی لەتێک نان و پلێک گۆشتی لەبەرجێماون..
بە نمونەی مەغریب، کە لە ئێستادا گەلانی وڵاتەکە خێروبێری وڵاتیان لەلایەن 150 خێزانەوە بەتاڵان ئەبرێت، کە ئەمە هۆکاری یەکەمی ڕاپەڕینەکەیان بوو. لە هەرێمیشدا تەواوی سێکترە گشتییەکاندا قۆرخ کراوە، لە بەرژەوەندیی تاکەکانی ئەو بنەماڵانەو هەژارانیش لەدەرەوەی ژیان.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی