ئەگەر شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوبدات

04/10/2025

هۆمەر محەمەد

شەڕ کاتێک لەڕۆژئاوا ڕودەدات کە ئەمریکا لەبەرانبەر سەفقەیەکدا نیشانەی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکردبێت. بەڵام ئەوە بەواتای ئەوە نییە کە پشتیوانی تورکیا دەکات بەڵکو وەک تەماشاکار دەمێنێتەوە ..

ئەوەش بۆ تورکیا نیشانەی سەرکەوتن نییە، چونکە هەسەدە بەهێزە. بۆیە لەکاتی ڕودانی شەڕدا، هەندێک خاڵی گرنگ هەیە هەموو لایەک لەبەرچاوی دەگرن وەک:

1. هەسەدە سوپایەکی ڕاهێندراوی پڕچەکەو نوێترین چەکی سەردەمی لەبەردەستە.

2. شەڕڤان ئیرادەی بەرپەرچدانەوەو بگرە هێرشیشی هەیە، جگەلە تاکتیکەکانی شەڕ. ئەمجارەش شەڕی مان ونەمان دەکات.

3. هێزە تیرۆرستیەکانی سوریا ئەزموونی شەڕو شکستییان لەگەڵ شەڕڤاندا هەیەو پێشتر چاوترسێن کراون.

4. تونێڵەکانی ڕۆژئاوا ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن.

5. هێزەکانی هەسەدە عەقڵێکی سیاسی بەتوانایان لەپشتە.

6. هەسەدە هاوسۆزییەکی گەورەی ناوخۆیی و جیهانی هەیە. پەیامێکی گرنگی مەزڵوم عەبدیش هەیە، ناکرێت نادیدە بگیرێت بەپێچەوانەوە هەموولایەک خوێندنەوەی بۆ دەکەن.. کە دەڵێت: "کە شەڕ ڕویدا، ئێمە بڕیار دەدەین کەی ڕادەوەستێ"

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی