تورکیا و حەوشە بچکۆڵانەکەی باخچەلی

08/10/2025

ئەحمەدی مەلا

 لە تورکیا دەڵەتی تەنک دەوڵەتە قووڵەکەیە، نە دەبێ بە دیموکرات، نە یەک زەڕرە لە ئەقڵییەتی دەوڵەتداری خۆیان پاشکەشە دەکەن. ئەمە رەنگە خراپیش بەسەر خۆیاندا بشکێتەوە، بەڵام، لەمە بترازێت شتی دیکە بە چاوی خۆمان نابینین. باخچەلی دوێنێ قسەیەکی کرد، دوا بە دوای ئەوە ئەوەی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود رووی دا، ئەمڕۆ هەسەدە و دیمەشق بە نێوەندگیریی ئەمریکییەکان کۆبوونەوە...ئەمەش زۆر زەحمەتە سەر بگرێت...
دەسپێشخەرییەکەی ساڵی رابردووی تورک بۆ ئەوە بوو تاکو ئەم ئەزمە ناوچەییە تێپەڕێنێت و دواتر بگەڕێینەوە سەر مێتۆدەکەی خۆیان...کۆمیسیۆن ئەوەندە قسە و کۆبوونەوەی ناوێت...داخوازییەکانی کورد ئەوەندە سادەن لە تورکیا، ئیشی دوو کۆبوونەوەیە، بەڵام، ئەمە پێی دەگوترێت کات کوشتن. ژاک پرێڤێر دەڵێت کات ئازاری ئەو کەسە دەدات کە دەیەوێ بیکوژێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی