چۆن لەگەڕانەوەی سودانی بونێو چوارچێوەی هەماهەنگی بڕوانین؟

4 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهرۆز ڕەئوف

لەکۆبونەوەی یەکەمی دوای ئاشکرا بوونی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنە پەڕلەمانیەکەی عێراق،چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ سەرۆک وەزیران موحەمەد شیاع سودانی کۆبونەوەی ئەنجامدا،ئەو کۆبونەوەیە بەبێ سودانی ڕاستەوخۆ پرسیار ئەوەی دروستکرد،ئایە کوتلە شیعییەکە چیتر سودانی وەک بەشێک لەخۆی نابینێت و کارەکتەرەکانی ناوی هەست بەڕکابەرێکی نەویستراو دەکەن یاخود بێ مەبەست ئەوە ڕوویداوە؟ بیگومان گەر سەیری کاردانەوەی هاوکێشە نێوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکە لەسەر عێراق بکەین دەبێت ڕاستترین شرۆڤە ئەوەبێت کە بەڵێ بەشداری نەبوونی سودانی لەیەکەم دانیشتنی دوای ئەنجامە بەراییەکان لەهەڵبژاردنی عێراق بەڕێکەوت نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری دووەمی لەکۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەدانیشتنی دووەمی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی لەلایەن کۆمسیۆنە بۆ سەنگ و کورسی لایەنەکان،بەهەمان شێوە،بەڕێکەوت نەبووە.

دەکرێت هۆکاری بەشداری نەکردنی لەدانیشتنی یەکەم و بەشداری سودانی لەدایشتنی دووەمی لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەست لەسەر ئەم هۆکارانە دابنێین:

ئەو هێزانە،بەدوای کەسێکدا دەگەڕێن،پێگەیەکی خاڵی لەئیرادەو دەسەڵاتی بڕیاردان و کەسایەتیی بێت، ئەوان کەسایەتییەکیان دەوێت،بوکەڵە ئاسا ‌لەلایەن بەڕێوەبەری ئۆفیسەکەیەوە یان لۆبییەکی ئۆلیگارشی ئاینیی یەوە کۆنترۆڵ بکرێت، خاوەنی هیچ بلۆکێکی پەڕلەمانی نەبێت،لەوەش زیاتر خولی یەکەمی سەرۆک وەزیرانی نەبینیبێت و لەداهاتوشدا،نەچێتە نێو ململانێی هەڵبژاردن،بێگومان هەموو ئەمانە بۆخولی دووەمی سودانی قورسە لەچاوی ئیتاری تەنسیقەوە ، چونکە بینینەوەی خولی دووەمی سەرۆکایەتی پەیوەستە بەپاراستنی بەرژەوەندییە حیزبیەکان نەک پاراستنی دەوڵەت،ئەو لایەنانە تۆڕی دارایی و پەیوەندی ئەمنی و ئابوریان دروستکردووە،دەترسن لەدەستی بدەن،گەر سەرۆک وەزیران خولی دووەم ببینێت،ئەمە جگە لەوەی سودانی لەلایەن،ئێرانیشەوە کەسێتیەکی تەواو قبوڵکراو نیە مەگەر بەلێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئەمریکا.

٢.هۆکاری دووەمی گەڕانەوەی سودانی بۆنێو چوارچێوەکە،گونجاوترینە بڵێین خودی سودانی لەلایەن ڕۆژئاواییەکان و ئەمریکا کەسێتیەکی گونجاوە و نزیکترینە لەبەرژەوەندییەکانیان،ڕوونتر بڵێین ئەوە ئەمریکایە سودانی دەنێرێتەوە بۆنێو ئیتار و ئامانجیش لەمە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو هێزانەیە کەچەکیان لەدەستەو بونەتە خاوەنی کورسی و لەمەشدا پێویستی بەسودانیە کە چەندین جار وەک سەرۆک وەزیران جەختی لەکۆکردنەوەی چەک کردووە لەدەستی دەوڵەتدا،یان بەلایەنی کەمەوە لاوازکردنی پێگەی حشدە لە چوارچێوەی حوکمڕانی عێراقدا،واتە بونی سودانی یارمەتیدەر دەبێت لەڕێبازێکی دوور لەئێران و چەکدارە بێ کۆنترۆڵکراوەکان.بوونەوەی سوودانی بەسەرۆک وەزیران ئاڵانگاری و زەحمەتی زۆری لەپێشە بۆیە بونەوەی سودانی بەسەرۆک وەزیران،هەم زۆر ئاڵۆزە، هەم ئەشێت ڕووبداتەوە،ئەم دوو ئەگەرە دەشێت بککەوێتە سەر سەرکەوتنی هەریەکەیان لەو هۆکارەی کەباسکران.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی