هەمان هەوارە بەس هەمان بەهار نییە

5 کاتژمێر پێش ئێستا

بەدران محێدین

لەهەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ خولی پێنجەم ساڵی 2021 مقتەدا صدر هاوپەیمانیەکی راگەیاند کە لەناو هێزە سونەکان حەلبوس و لە ناو کورد پارتی تێدا بەشداربوون، حەلبوس و بارزانی باوک یاریەکەیان لەسەر لاشەی شیعە بوو، حیسابی ئەوەیان کردبوو ناومالی شیعە تێکدەچێت و ئەوانیش زیاتر لە جاران بەشە کێکی خۆیان وەردەگرن، جا ئەو هاوپەیمانیه‌تیەی صدر تەمەنی زۆر کورت بوو، ناویشیان لێنابوو بەرەی ئەمریکا، کاتێک حەلبوسی و بارزانی بە ئاگا هاتنەوە صدر لە یاریەکە دور خرایەو ئەوانیش زۆر بەخێرایی خۆیان خستە ماڵی ئەو گروپەی ناویان لێنابوو بەرەی ئێرانی.

ئەوەی بە شیر دەمی بسوتێ فو لە ماستیش دەکات.
حەلبوسی ئەگەرچی تەمەنی سیاسی هی ئەوەنیە ئەزموونداربێت، مانای ئەوەش نیە یاریزانێکی خراپ بێت، هەلەی رابردووی دوبارە نەکردەوە، هەر پێش هەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان عێراق، لەگەڵ (الاگار التنسیقی) ئامادەیی دەربڕی بوو بۆ پێکهینانی حکومەتی نوێ و وەک ئەندامێک لەو هاوپەیمانیە، وا ئەوەی پلانیشی بۆ دانابوو وەک خۆی دەرچوو کە شوێنی دەبێتەوە لە حکومەتی نوێ و ساحەیی سیاسی عێراق.

ئەو نمایشەی پارتی دەیکات دەیەوێت زەرەر لە نیوەی بگەرێتەوە.
گڕبوونەوەکەی زانکۆ ئەمریکی له‌ دهۆک و پشاندانی وێنە گەورەکەی مالیکی تەنیا بۆ ئەوەیە پارتی ناو ماڵی شیعە تێبگەیه‌نێت کە پارتی لە خەیالی ئەوە نەبوو کێشە دروست بێت و سودانی لە ماڵی شیعی هەلگرێتەوە، پلان دارێژانی پارتی لە خەیالی ئەوە بوون شیعەکان بە ئاسانی رێک ناکەون، بیرتانە لە کاتی بانگەشەیی هەلبژاردن وەفدێکی یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ شیعەکان کۆبونەوەی کردبوو بۆ خێرا دروست بوونی حکومەتی نوێی عێراق دوای تەواو بوونی هەلبژاردن، مسرور بارزانی و باوکی لە دوو کاتی جیاواز و دوو شوێنی جیاواز گوتیان، ئەوانەی پێیان وایە دەتوانن لە بەغدا بە تەنیا کار بکەن هەڵەن و پارتی بە ئاسانی ناشکێت، مسرور بارزانی و باوکی لە چاوەروانی ئەوە نەبوون وا ئاسان گەورەترین کوتلە دروست بێت لە پەرلەمان، یەکێتیش ئاگاداری پلانەکە بوو کە ناو مالی شیعە وەک؛ ساڵی 2021 نابێت، جا بۆیە پارتی هەموو میدیا و پەیوەندیەکانی گەرم کردووە تەنیا بۆ ئەوەیە بە شیعەکان بڵیت؛ ئێمەش لەگەڵ ئێوەین و پلانی ترمان نەبووە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی