بە بێدەنگی شەقامی 100 مەتری کرایەوەو لەمیدیاوە زانرا کە ئیتر کراوەیە، قەیوان گروپ و سەرمایەداری راستەقینەی عێراق و کوردستان فاخیر شێخ تەیب، دوای سەختی زۆری ئابوری و دوای قۆناغی قەیران و بگرەبەردەی سەرف کردن و سەرف نەکردنی پارە .
توانیان بە شێوازێکی نایاب شەقامی 100 مەتری سلێمانی بێ هاش و هووش و قردێلە بڕین و کامێراو کامێرەکاری بەڕووی شۆفێران بکەنەوە، ئەم کارە تەواو کاری بوژانەوەی وڵاتە، بە تایبەت کردنەوەی ئەم شەقامە کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر .بەهێزبوونی جوڵەی ئابوری و بازرگانی گشتی.
ئەم رێگە نایابە سلێمانی و هەرێمی کوردستان و عێراقیش دەبوژێنێتەوە، بازرگانی پێویستی بە رێگەیەکی وەها ستاندارت هەیە.
هەرچەندە رێگەکە کاری تێداماوە بەڵام بۆ خەڵکی سلێمانی شەقامی 100 مەتری گەورەترین سەرکەوتن و بەهیزبوونی ژێرخانی ئابورییەکەیەتی، لە ماوەی رابردودا کەرتی تایبەت کاریگەری گەورەی لەسەر بوژانەوەی سلێمانی دروستکردووە و کاری باشی ئاوەدانکردنەوەیان کرد ، بەڵام کەمن ئەو سەرمایەدارانەی لێبڕاوانە کاریان بۆ بە پێشەنگکردنی سلێمانی کردووەو جێگە دەستیان لەسەر ئاوەدانی هەیە سلێمانی زیاتری دەوێت ، راستە باڵەخانەی زۆر دروست بوون.. بەڵام باڵەخانەی بێ شەقام و سەوزایی و زانکۆو خوێندنەگە بێ سودەو هەر بەری خۆر دەگرێت، و دواجار دەبێتە بارگرانی بەسەر میرییەوە کە خزمەتگوزاریان بۆ دابینکات یان ترسی تەواونەبوون ببێتە کەلاوە . سلێمانی زیاتر لەهەمووشارێک پێویستی بە دروستکردنی رێگەی نوێ هەیە، ئەم شارە ناوەندی پیشەسازی عێراقە ، رێگەوبان ئاستی گەشەی سلێمانی باڵادەکات.
دەستخۆش بۆ قەیوان گروپ کە توانیی ئەزمە گەورەکەی دارایی تێپەڕکاتو سلێمانی بکاتە خاوەن جوانترین شەقامی ئۆتۆبانو خێرا، کە شیاوی ئەوەیە پێی تێپەڕبیت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی