شەڕی حەلەب... تەڵەیەک بۆ هەسەدە

12 کاتژمێر پێش ئێستا

هیوا سەید سەلیم

چەند ڕۆژێکە ئەو پیلانەی کە ماوەیەکە دەوڵەتی تورکیا لە نێو ئەو دەوڵەتەشدا باڵی شەڕخوازی دەوڵەت لە (هاکان فیدان و یەشار گولەر)ی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری کاری بۆ دەکەن چۆتە بواری جێبەچێکردنەوە.
پێنج ڕۆژە سوپای حکومەتی ڕاگوزەری سوریا کە هەمان ئەو سوپایەیە کە لە هەیئەی تەحریر شام (هەتەشە) کە پێشتریش بە بەرەی نەسڕە ناسرابوو، وە تێکەڵ لەگەڵ پاشماوەکانی داعش، پەلاماری گەڕەکە کوردنیشێنەکانی (ئەشرەفیە و شێخ مەقسود) لە شاری حەلەب دەدەن، لەو پەلامارەدا هێزی پەلاماردەر دەست لە کەسانی سڤیل و ژن و منداڵ ناپارێزن، نەخۆشخانە و مزگەوت و قوتابخانە و ماڵی هاوڵاتیان تۆپباران دەکەن کە ئەمەشیان پێچەوانی یاسا و ڕێساکانی مافی مرؤڤ و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیە.

شایانی باسە، پەلاماری چەکدارە توندڕەوەکانی ئەحمەد شەرع لەلایەن میدیایەکی زۆری عەرەبی لە نموونەی (جەزیرە و حەدەس و کەناڵە تورکیەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەناڵە ناوخۆییە سووریەکان) رێکلامی بۆ دەکرێت و ڕەوایەتی بە کوشتوکوشتاری کوردان دەدرێت.
لەبەرانبەر ئەو هێرشە هەمەجیەی توندڕەوە ئیسلامییەکان لەو دوو گەڕەکەسڤیل نیشینەدا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لە چوارچێوەی رێکەوتنی یەکی نیسانی٢٠٢٥ ئەرکی پاراستنی ئەم دوو گەڕەکەیان پێسپێردرابوو، بەرگری قارەمانانە دەکرێت و بە قوربانی دانەوە دەیانەوێت داستانی بەرخۆدانێکی دیکە تۆمار بکەن.
بەڵام ئەوانەی ئاگادری پیلانە ئیقلیمییەکە نین، کە ئەندازیارەکەی (هاکان فیدان)ە پرسیارێک دەوروژێنن کە ئایا بۆچی هێزەکانی سوریایی دیموکرات ( هەسەدە) بەرەی شەڕ فراوان ناکەن و دەهاواری گەڕەکەکانی ( ئەشرەفیە و شێخ مەقسود) ناچن؟
گووتمان ئەوانەی ئاگاداری پیلانە نێودەوڵەتیەکە نین، بۆیە پرسیارەکەیان تا ئەو شوێنەی پیلانەکەیان بۆ ڕوون دەبێتەوە پرسیارەکەیان لە جێگای خۆیەتی.
بەڕێزان تورکیا زۆری مەبەستە هەسەدە کاردانەوەی هەبێت لەبەرانبەر هێرشەکانی پارێزگای حەلەب و ئەو ٢٥ کیلۆمەتر ببڕێت و لە دێر حافرەوە یان لە ڕەقەوە شەڕڤانەکانی بەرەو شاری حەلەب بەڕی بکات، بەڵام ئایا کە ئەوەی کرد چی ڕوودەدات، ئایا هەسەدە دەکەوێتە ناو ئەو تەڵەیەی کە تورکیا بۆی داناوەتەوە، بیگومان بەڵێ و هەر ئەوەش ئەو تەڵەیە کە تورکیا بە هەماهەنگی کەسانێک لە حکومەتەکەی شەڕع دایاناوە.
هەمووتان چەندین جار گوێتان لەو لێدوانانەی بەرەی شەڕخوازی حکومەتی تورکیا بووە کە دەیانگووت :" ئەگەر سوپای سوریا پێویستی بە کۆمەک بێت ئێمە ئامادەین"
بۆیە دەڵێێن ئافەرین بۆ هەسەدە و فەرماندە ژیرەکەی ( ژەنەڕاڵ مەزڵوم) کە نەکەوتنە داوی تەڵەکە و زیرەکانە خەریکە چەشنی مینەکە دەردەهێنن کە بۆتان داندراوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە