شارپرێس
ئەمڕۆ یەک شەممە بەهۆی شۆرەی کارەبارە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ماڵی دوو هاوڵاتی سوتان زیانی زۆری ماددی بەر خانوو کەلوپەلی ماڵەکان کەوتوە.
عەلی قادر ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارەستانیەتی ڕاپەڕین ، بەشارپرێسی ڕاگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە بەهۆی بەکارهێنانی هیتەری گەرمکردنەوەی کارەبایی ، ماڵێک لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بەقەزای ڕانیە سوتا ، دوای گەیشتی تیمی بەرگری شارەستانی توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن ، ئەگەرچی درەنگ تیمی بەرگری شارەستانیەت لەم ڕووداوە ئاگادارکراوونەتەوە ، بەهۆیەوە زیانی ( 5 ) ملیۆن دینار بەر ماڵی ئەو هاوڵاتییە کەوتوە ".
وتیشی " لەڕووداوێکی تردا و لە گوندی قادراوی سەر بەناحیەی سەنگەسەر بەهۆی شۆرتی کارباوە ماڵێکی تر سوتا و بەهۆی ئاگرەکەوە بەشێکیش لەماڵەکەی داڕماوە ، خۆشبەختانە لەم دوو ڕووداوە زیانی گیانی نەبووە".
ئاماژەی بەوەشدا" پێویستە هاوڵاتیان لەم وەرزەدا مامەڵەیەکی گونجاو لەگەڵ ئامێرەکارەباییەکان بکەن تا بەدووربن لە ڕووداوی نەخوازراو ، داواکاریشین هاوڵاتیان لە هەر ڕووداوێکدا پەیوەندی بەهێلی 115 بەڕێوەبەرایەتمان بکەن تا لەکەمترین کاتدا بەسەر ڕووداوەکان بگەین و قەبارەی زیانەکان کەم بکەینەوە و ژیانی خەڵکی لەمەترسی ڕزگار بکەین" .
