چین خۆی بۆ شەڕ لەگەڵ ئەمریکا ئامادە دەکات

جیهان

01/05/2024‌ 2607 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەی پراڤدای ڕوسیی لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە، پەکین وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕوبەڕوبونەوەی حەتمیی لەگەڵ ئەمریکا قەواڵەکانی لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەفرۆشێت‌و دەستی کڕیوە بەکڕینی زێڕ، بەوپێیەی ئەمریکا هەژمونی بەسەریدا نییە.


ڕۆژنامەکە دەڵێت:"هیستریای بەئامانجگرتنی چین لەئەمریکادا بڵاوبوەتەوە، ئەوان دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران شی جینپینگ بەدیکتاتۆری ناودەبەن‌و دەڵێن مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر هەژمونی ڕۆژئاوا دروستدەکات؛ مەبەستیان ئەوەیە کە پەکین "هاوبەشی دەستدرێژکارە" دژی ئۆکرانیا.

هەروەک چین تۆمەتباردەکەن بەوەی ئامادەکاریی دەکات بۆ هێرشکردنەسەر تایوان، ئەوە جگە لە"زیادەڕۆیی" هەناردەکردنی کاڵای هەرزانی چینی، بەزاراوەیەکی ڕون بەبەچینییەکان دەڵێن: ئەم "پیشەسازییە زیادانە دابخەن".

ئەوەش هاتوە، ئەمریکا ڕێککەوتنێکی ئەمنیی لەگەڵ ئوسترالیاو شانشینی یەکگرتوو لەدژی چین ئەنجامداو سیستەمێکی موشەکیی هێرشبەری مەودا مامناوەندی لەفلیپین جێگیرکردوە کە دەگاتە کەناراوەکانی چین.

بەگوێره‌ى ڕۆژنامە ڕوسییەکە، لەسەر بنەمای ئەمانەو فاکتەرە نێگەتیڤەکانی دیکە، چین خۆی بۆ شەڕ لەگەڵ ئەمریکا ئامادەدەکات، هەربۆیە چین چالاکانە کاردەکات بۆ ڕزگاربون لەقەواڵەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لەدەستبەسەرداگرتنی سەروەت‌و سامانەکەی، هەروەک چۆن ئەمریکا لەمدواییانەدا لەگەڵ سەروەت‌و سامانی ڕوسیادا کردی.

هاوکات بانکی گەلی چین خەریکی کڕینی زێڕە، بەوپێیەی ئاڵتون تاکە سەروەت‌و سامانە کە بەهاکەی بەرزدەبێتەوەو ملکەچی خواستی  ئەمریکا نییەو ئەگەر شەڕ ڕوبدات، چین زێڕ دەکاتە چەک.

هەروەک دەڵێت، "بانکی نیشتمانیی چین زیاتر لە 300 تۆن زێڕی بۆ یەدەگەکەی زیادکردوە، لەمانگی تشرینی یەکەمی 2022وە، وەک شیکاران دەنوسن، بانکی نیشتمانیی بەنهێنی بڕی زێڕیش دەکڕێت، کۆی یەدەگەکانیش 5300 تۆنی تێپەڕاندوە، کە دەکاتە زیاتر لە 2.5 تۆن هێندە زیاترە لەداتا فەرمییەکان".

بەڵام ئەمریکییەکان گرەو لەسەر ئەوەدەکەن کە چینییەکان "ئێستا یەک سەربازیان لەسوپای ڕزگاریخوازی گەلی چیندا نییە کە لەڕاستییدا بەشداریی لەشەڕێکی ڕاستەقینەدا کردبێت"، بۆیە سوپای ئەمریکا دەستی باڵایان دەبێت، بەڵام ڕوسیا خاوەنی ئەو جۆرە سەربازانەن کە ئەزمونی شەڕیان هەیە، هەروەها ئەزمونی کارکردنیان وەک ڕاوێژکاری سوپای ڕزگاریخوازی گەل هەیە.

لەکۆتاییدا ڕۆژنامە ڕوسییەکە پێیوایە، شتێکی تریش ئەوەیە کە دەستبەرداربونی قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا لەلایەن چینەوە دۆخێکی "گێژاو تەواو" لەئەمریکادا دروستدەکات.

بەپەلە