میدیاى په‌كه‌كه‌: پارتى ڕێگرى له‌بردنه‌وه‌ى ته‌رمى دوو كوردى ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات

کوردستان

01/05/2024‌ 2618 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى نزیك له‌په‌كه‌كه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ڕۆژی 28ى مانگى ڕابردوو، تورکیا بۆردومانی دوو هاوڵاتیی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەسنوری چیای خنێرە کردو بەهۆیەوە شەهیدبون، بەڵام هێزه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕێگریی لەگه‌یاندنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كانیان به‌ڕۆژهه‌ڵات دەکات.


له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوه‌، "ئەو دوو هاوڵاتییە بەناوی (ئەحمەد حەیدەری) خەڵكی ناوچەی سەردەشت‌و باوکی منداڵێکە، هەروەها (ڕسولی چەکالی) بەهەمانشێوە خەڵکی ناوچەی سەردەشت‌و باوکی سێ منداڵه‌، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری ڕویان لەنزیکی چیای خنێرە کردبوو".

ئه‌وه‌ش ئاشكراكردوه‌، دوای دوو ڕۆژ لەدیارنەمانیان، ئاشکرابوو کە تورکیا بەفڕۆکەی جەنگی بۆردومانیکردون‌و شەهیدبون.

بەگوێره‌ى زانیارییەکان خانەوادەی ئەو دوو شەهیدە بەمەبەستی بردنەوەی تەرمی شەهیدەکان بۆ زێدی خۆیان ڕویان لەباشوری کوردستان کردبوو، بەڵام لەلایەن چەکدارانی پارتیه‌وه‌ ڕێگرییان لێکراوە تەرمی ڕۆڵەکانیان ببەنەوە.

بەپەلە