لە میانی ئامادەبونی لە مەراسیمی ساڵیادی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهل حەق سەرۆك کۆماری عێرق لەتیف ڕەشید ڕایگەیاند، لە هەلومەرجێکی مێژووییداین، کە پێویستە وەک هێزە سیاسییەکان زیاتر کاربکەین بۆئەوەی بەرژەوەندی باڵای وڵات و گەل بکەین بە کاری لە پێشینە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆكایەتی کۆمار، د.لەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ هەینی 3-5-2024 ئامادەی مەراسیمی ساڵیادی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهل حەق بوو، کە لە بەغداد بەڕێوەچو.
سەرۆك کۆمار وتەیەکی پێشکەشکرد و دوپاتیکردەوە رۆڵی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە چوارچێوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی چالاکانە و بوێرانە بوو، کە لە دوای فەتوای ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی، بە هێز و ئیرادەوە شانبەشانی هێزە چەکدارەکانمان وەستا لەگەڵ هێزەکانی دیکەی گەل لەپێناو شکستپێهێنانی تیرۆر و رزگارکردنی شارەکان و گەڕاندنەوەی شکۆمەندیی نیشتمانی.
هەروەها جەختیکردەوە، لە هەلومەرجێکی مێژووییداین، کە پێویستە وەک هێزە سیاسییەکان زیاتر کاربکەین بۆئەوەی بەرژەوەندی باڵای وڵات و گەل بکەین بە کاری لە پێشینە. لەم چوارچێوەیەشدا گرنگی رێزگرتن لە دەستور و پابەندبوون بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی دوپاتدەکەینەوە، چونکە رێگایە بەرەو کاری دامەزراوەیی دروست، هەروەها رێزگرتن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و رێگریکردن لە بەکارهێانی پێگەکان بۆ مەبەستی تایبەتی یاخود گروپ و هەروەها بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بە هەموو شێوازەکانی دوپاتدەکەینەوە بۆئەوەی ئەزمونی دیموکراسیمان بچەسپێنین.