شارپرێس:
هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەیەسەر ژمارەیەک دامەزراوە حکومییهكانى ئەڵمانیاو دەزگاکانی پەیوەست بەبواری ئاسمانی، ئهڵمانیاش ڕوسیا تۆمەتباردهكاتو وهزارهتى ناوخۆى ئهڵمانیاش باڵیۆزى ڕوسیا لهبهرلین بانگهێشتدهكات.
بهگوێرهى ڕاگەیاندراوێکى، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، بەفەرمی ڕوسیا بەئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر دامەزراوە حکومییەکانو دەزگاکانی پەیوەست بەبواری ئاسمانیو هەروەها ژێرخانی گرنگ تۆمەتبارکرد، بۆ ئەو مەبەستەش باڵیۆزی ڕوسیای لەبەرلین بانگهێشتکرد.
ههر لهو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیادا هاتوه، "سەرباری دامەزراوە حکومییەکان، هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ڕوسیا، پارتی سۆسیال دیموکراسی فەرمانڕەواشی گرتوەتەوە".
نانسی فەیزەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا وتویهتى، ڕێگە بەهێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر دامەزراوەکانیان نادەنو هەموو هەنگاوێکی پێویست بۆ وەڵامدانەوە دەگرنەبەر.
جگە لە ئەڵمانیا لەماوەکانی پێشودا هەریەکە لەبەریتانیا، ئیستۆنیاو فینلاند بانگەشەی ئەوەیانکردبوو لەلایەن ڕوسیاوە هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتەسەر دامەزراوەکانیان.