شارپرێس:
گۆڤاری "پیپڵ"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، گۆرانیبێژی ئەمریکی بریتنی سپێرز و هاوسەرەکەی پێشووی کە لە دایکبووی ئێرانە، سام ئەسغەری، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی جیابوونەوە.
ئەم بڕیارە دوای نۆ مانگ لە جیابوونەوەیان دێت کە هاوسەرگیرییەکەیان ماوەی 14 مانگی خایاند و داواکاریی جیابوونەوەکەش لەلایەن ئەسغەرییەوە بووە.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەست گۆڤارەکە کەوتووە، دوو هاوسەرەکە پابەندبوون بە مەرجەکانی ڕێکەوتنی پێش هاوسەرگیرییەکەیان و ئێستا نووسراوەکان چاوەڕێی واژۆی دادوەرن بۆ کۆتاییهێنان بە پڕۆسەی جیابوونەوەکە.
سەرچاوەیەک بە گۆڤارەکەی ڕاگەیاندووە: "تەڵاقەکە دۆستانە بووە و ڕێککەوتنی پێش هاوسەرگیرییەکە کێبڕکێی لەسەر نەبووە، بریتنی بەردەوامە لە نمایشکردنی ئازادی خۆی و دەچێتە پێشەوە".
دوای تۆمارکردنی داوای جیابوونەوە، ئەسغەری (30 ساڵ) بۆ یەکەمجار بە لێدوانێک لە سۆشیال میدیا باسی جیابوونەوەی لە سپێرز (42 ساڵ) کردەوە و نووسیویەتی: دوای شەش ساڵ خۆشەویستیی و پابەندبوون بە یەکتر، من و هاوسەرەکەم بڕیارماندا پێکەوە گەشتەکەمان کۆتایی پێبهێنین، ئێمە پابەند دەبین بە خۆشەویستی یو ڕێزگرتنەوە.
و: ئاکۆ ئاڵی