کرێمی سپیکردنەوەی دەموچاو دەبێتە هۆی توشبون بەنەخۆشییەکانی گورچیلە

تەندروستی

04/05/2024‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەهیندستان ئەنجامدراوە ئاماژەی بەوەکردووە، کە بەردەوام بەکارهێنانی کرێمی سپیکردنەوەی پێست دەبێتە هۆی توندبوونەوەی کێشەکانی گورچیلە.


لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەم کرێمانە کاردەکەن بۆ سپیکردنەوەی پێستی کەسانی ئەسمەر دەکەن، بەڵام ئەو بڕە زۆرەی جیوە کە لەناو ئەم ئامادەکارییانەدا هەیە، زیان بە کارکردنی گورچیلە دەگەیەنێت.

لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری پزیشکی "گورچیلەی نێودەوڵەتی"دا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە، بەکارهێنانی کرێمی سپیکردنەوە کە ڕێژەیەکی زۆر لە جیوەیان تێدایە، دەبێتە هۆی تووشبوون بە حاڵەتەکانی نەخۆشی گورچیلەی پەردەیی(MN)، حاڵەتێکە زیان بە فلتەرەکانی گورچیلە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دزەکردنی زۆری پرۆتین بۆ ناو میز .

ڕاپۆرتێکی کەناڵی " NDTV " ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بەرهەمانە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە بازاڕە ڕێکنەخراوەکاندا بەردەستن، و بە درۆ بەڵێنی ئەنجامی خێرا دەدەن، بەڵام بەکارهێنەرەکانیان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەکاتی وەستاندنی بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانە دەبێتە هۆی گۆڕینی پێست بۆ ڕەنگێکی تۆختر.

یەکێک لە توێژەران، دکتۆر ساجیش سیڤاداس، لە بەشی نەخۆشی گورچیلە لە نەخۆشخانەی ئەستەر MIMS لە ویلایەتی کیرالا لە هیندستان، دروستکەرانی ناوەڕۆکی لەسەر پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا و ئەو ئەکتەرانە تاوانبار کرد کە ڕیکلام بۆ یەو کرێمانە دەکەن و پشتگیری بەکارهێنانیان دەکەن.

و: ئاکۆ ئاڵی