شارپرێس
هەپەگە ڕایگەیاند، لە
گۆڕەپانی شەڕى گۆلکا بە نارنجۆک، چەکی سوک و چەکی نیو ئۆتۆماتیک هێرشییان کردووەتە
سەر پوساى تورکیا و لە ئەنجامدا ١٥ سەرباز کوژراون و پێنج خێمە و دوو سەنگەریش لەناوبران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و
چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بڵاویکردەوە، لە ٤ـی ئایار لە کاتژمێرەکانی
بەرەبەیانیدا هێزەکانمان لە کانی بۆتکێی گۆڕەپانی شەڕى گۆلکا لە هەرێمی مەتینا، سەربازانى
تورکیامان خستە ژێر چاودێرییەوە، کاتژمێر ٠٧:٤٥ لە مەودایەکی بە نارنجۆک و چەکی
سوک و چەکی نیو ئۆتۆماتیک هێرشمان کردە سەریان و ١٥ سەرباز کوژران و پێنج خێمە و
دوو سەنگەر لەناوبران.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە،
لە ڕۆژانی ٢ ، ٣ و ٤ـی ئایار شاخی شەهید ڕەشید، شاخی زەنگیل و دەشتی کافیای هەرێمی
گارە، گۆڕەپانی شەری مەتینا و دەرگەلێی هەرێمی مەتینا و هەرێمی ئاوی لۆلانی
خواکورک، بە گشتی ١٠ جار بە فڕۆکەی جەنگى بۆردوومان کراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا
ئاماژەی بەوەشکراوە، لە ٢ و ٣ـی ئایار گۆڕەپانەکانی شەڕى شێلازێ و گۆلکای مەتینا و
گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیمی زاپ، بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر و چەکی قورس بۆردوومان
کران.