سبەینێ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، ئەوەش بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی میهری ئێرانی.
سبەی یەکشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و لەگەڵ عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار، محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی دیکەی ئێران کۆدەبێتەوە.
میدیای ئێران هەواڵی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان بڵاوکردەوە. ئاژانسی میهری ئێران دەڵێ: سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوو لایەنەیە.