یەکێتى بۆ نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین سەرۆکایەتی هەرێم بۆ بەرژەوەندی حزبێک بەکارنەهێنیت

کوردستان

04/05/2024‌ 1066 جار خوێندراوه‌ته‌وه

یەکێتى بۆ نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین سەرۆکایەتی هەرێم بۆ بەرژەوەندی حزبێک بەکارنەهینیت
شارپرێس

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى هیوادارە، نێچیرڤان بارزانی دوای ئەو تێزە نەکەوێت کە سەرۆکایەتی هەرێم بۆ بەرژەوەندی حزبێک بەکاربهێنرێت و دەڵێت: یەکێتی دەیەوێت هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بکرێت.

سالار محمود، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە شارپرێسی وت: هیوادارین نێچیرڤان بارزانی دوای ئەو تێزە نەکەوێت کە سەرۆکایەتی هەرێم بۆ بەرژەوەندی حزبێک بەکاربهێنرێت

دەشڵێت: پەیوەندی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی پەیوەندییەکی ناهاوسەنگە، هێز حکوم دەکات، مەنتقی قانون و مەنتقی دەستور حوکم ناکات.

لەبارەى هەڵوێستى نوێى یەکێتى لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانەوە وتى: یەکێتی دەیەوێت هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بکرێت.

تایبەت بە پرسی موچە سالار مەحمود وتى: مووچە بدرێت بەمووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا لەهەر جێگایەکەوە دەدرێت، لەهەرکوێوە بدرێت بابەتی مووچە، نان و ئازادی ئەولەوییەتە لای ئێمە گرنگ نیە کێ ئەیدات.