شارپرێس:
وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هەرێم ئاشكرایده‌كات، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وان بوه هه‌موو ڕێكاره‌كانیان جێبه‌جێكردوه‌و به‌غدا هۆكارى نه‌ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانه.
هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندوه، "وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى عێراق هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی موچەیە له‌هه‌رێمى كوردستان".
وتیشى:"له‌ڕۆژى 22ى مانگى ڕابردوه‌وه لیستى موچه‌مان ناردوه، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه پێویست بوه هه‌موو ڕێكاره‌كانمان جێبه‌جێكردوه، به‌ڵام هۆكاره‌كه به‌غدایه‌و ئومێدمان وایه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا موچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه بكات".
لێدوانه‌كه‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی له‌كاتێكدایه، پێنج ڕۆژ له‌مانگى ئایار (مانگى پێنج) تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان موچه‌ى مانگى نیسان (مانگى چوار)یان وه‌رنه‌گرتوه‌و هه‌ولێرو به‌غداش یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌پێشێلكردنى ڕێكه‌وتنه‌كان‌و پابه‌ند نه‌بون به‌و خاڵانه‌ى له‌سه‌رى ڕێكه‌وتبوون.