شارپرێس
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،
لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ١٤٣ تۆن کاڵا و شمەک و خواردەمەنی لەناوبراون کە شیاوی بەکارهێنان
نەبوون و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، قایمقامیەتی
سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە مانگی نیساندا
شه‌ش هه‌زار و ٧٦٠ سەردانیان بۆ دووكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان ئه‌نجامداوه و
تیایدا پشكنینیان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه كردووه کە رۆژانه له‌لایه‌ن
هاوڵاتییانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
وەک لە
ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی
كاركردن، ٤٨٦ پسووڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆماركردووه، ١٩٢ شوێن ئاگاداركراونەتەوە سه‌رپێچی
له‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی
رووبه‌ڕووی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێنه‌وه، هاوکات به‌هۆی دوباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی
و پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رجه‌كان ١٨ شوێن داخراون.
قایمقامیەتى سلێمانی
ئەوەی خستووەتەڕوو، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراو بریتییە لە ٤١ ملیۆن ٧٨٥ هەزار دینار
كه به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.