هاوڵاتییە ونبووەکەى سۆران تەرمەکەى دۆزرایەوە

کوردستان

05/05/2024‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

دوای ئەوەی  دوێنێ، هاوڵاتیەکی دانیشتووی سۆران لە کوێستانەکانی  گوندی زینوێی حاجی ئۆمەران  ووندەبێت، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی دۆزرایەوە.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە شارپرێس راگەیاند، دوانیوەڕۆی دوێنی ئاگادارکراینەوە هاوڵاتییەک لە سنوری حاجی ئۆمەران ون بووە، دیارە‌ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی رۆیشتووە بۆ گژوگیای بەهاری لە کوێستانەکانی دەڤەری باڵەکایەتی، تیمەکانمان بەردەوام بوون لە گەڕان و پشکنین، بەداخەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتیەکە دانیشتووی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆرانە و ناوی حسەين حەسەنە و تەمەنی ٦٠ ساڵە.