شارپرێس
١٠٢ خێزانى ئاواره گه‌ڕ‌انه‌وه
بۆ شه‌نگال و بۆ هه‌ر خێزانێك چه‌كێكی بانكیان وه‌رگرت به بڕ‌ی چوار ملیۆن دینار،
به‌گوێره‌ی بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش پارچه زه‌وییه‌كیشیان پێده‌درێت و میدیاى
یەکێتیش دەڵێت: حکومەتى هەرێم ڕێگرى دەکات لە گەڕانەوەیان.
سایتى فەرمى یەکێتى
بڵاویکردەوە، سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی
شه‌نگال له‌كامپه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك بۆسه‌ر زێدی خۆیان، ١٠٢ خێزانى ئاواره گه‌ڕ‌انه‌وه
بۆ شه‌نگال و بۆ هه‌ر خێزانێك چه‌كێكی بانكیان وه‌رگرت به بڕ‌ی چوار ملیۆن دینار،
به‌گوێره‌ی بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش پارچه زه‌وییه‌كیشیان پێده‌درێت و
داده‌مه‌زرێندرێن و سه‌رچاوه‌ی بژوێیشیان مسۆگه‌ر ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی كۆچ كۆچبه‌رانی
عیراقه‌وه هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌درێت بۆسه‌ر زێدی خۆیان و بۆ ئه‌و
كاروانه‌ی گه‌ڕ‌اونه‌ته‌وه ٤٠٨ ملیۆن دیناریان به‌چه‌ك پێده‌درێت.
ئیڤان جه‌برۆ، وه‌زیری
كۆچ و كۆچبه‌ران له‌سه‌ر رێگری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی دهۆك و هه‌ولێر بۆ سه‌رزێدی
خۆیان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار
كردووه.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی
عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا وتی: رێگریم لێكرا بچمه هه‌رێمی كوردستان و
كامپی ئاواره‌كان، داوای ئه‌وه‌ده‌كه‌ن سكاڵاكه‌م له‌دادگای فیدراڵی بكێشمه‌وه،
به‌ڵام نایكێشمه‌وه.
حكومه‌تی عێراق
جەختدەکاتەوە لە گەڕانەوەى هەموو ئاوارەکان و بڕ‌یاریداوه تا کۆتایی مانگى
حوزەیران سه‌رجه‌م ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ زێدی خۆیان
بگەڕێنەوە.