هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە لادێكانی دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا مانۆڕی سەربازیان ئەنجامدا.
سەرچاوەیەكی سەربازیی نزیك لە هێزەكانی هەسەدە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، "هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەوانە مەشق و ڕاهێنانیان لە دەوروبەری بنكەكانیان لە كێڵگەی نەوتی ئەلعومەر و كێڵگەی غازی كۆنیكۆ لە ڕۆژهەڵاتی لادێكانی دێرەزۆر ئەنجامداوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانی ئەمریكا لە مانۆڕەكاندا چەكی پێشكەوتوویان بەكارهێناوە.
هاوكات هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەوریەی لە شارۆچكەكانی دیبان ئەلشوهیل و ئەلهەوایج لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر و لە بیابانی دێرەزۆر ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەم دواییانەدا مەشق و ڕاهێنانەكانی لە دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا چڕكردووەتەوە.