کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لەم شەقامەی سلێمانی کەوتنەکار

کوردستان

10/04/2025‌ 708 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی ڕێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنەکار و سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە دوای گۆڕینی کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی و سەرپێچی شۆفێران لە ڕێگای سەرەکی سلێمانی – تاسڵوجە، ئێستا ژمارەیەک لەو کامێرایانە کاردەکەن و سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کامێراکان بە سیستمی یەک خاڵ کاردەکەن، لە توانایاندایە لەیەک کاتدا سەرپێچی تیژڕەوی سێ ئۆتۆمبێل بە یەکەوە تۆمار بکەن، لە ئایندەیەکی نزیک سەرجەمیان دەکەونە کار.