کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای حوسییەکان ڕاگەیەنرا

جیهان

16/10/2025‌ 493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حوسییەکانی یەمەن کوژرانی سەرۆک ئەرکانی ئەو گروپە چەکدارییەی ڕاگەیاند و ئیسرائیلیش بە کوشتنی ئەو فەرماندەیە تۆمەتبار دەکات.


حوسییەکانی یەمەن لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" محەمەد عەبدولکەریم غەمماری، سەرۆک ئەرکانی حوسییەکان کوژراوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" گەڕی ململانێکانمان لەگەڵ دوژمن کۆتایی نەهاتوە، بەهۆی ئەو کارەشییەوە وەڵامێکی توندی ئیسرائیل دەدرێتەوە ".

حوسییەکان لەو ڕاگەیەنراوەدا وادەی کوژرانی ئەو فەرماندەیەی ڕانەگەیاندوە.

لە مانگی حوزەیرانی رابردودا ماڵپەڕی " ئاکسیۆس"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای سەربازی حوسییەکانی لە شاری سەنعا کردە ئامانج و هەوڵی کوشتنی محەمەد عەبدولکەریم غەمماری دا.