شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، ئەو شوێنانەی لەهێرشەكەی شەوی ڕابردوو كراونەتە ئامانج، ئەو پێگانە بون كەلەڕێگەیەوە یارمەتی چەكدارانی حزبوڵا دراوەو دەشلێت،" لەهەر هێرشێك ئامانجێك هەیە كەدەكرێت زیان بە بەرژەوەندییەكانمان بگەیەنێت".
سوپای ئیسرائیل لەڕاگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند،" شەوی ڕابردوو، چەند شوێنێکیان لەناوچەی کێڵگەی سینای باشوری لوبنان بۆمباباران کرد، كەئەو پێگانەی بۆمباران کراون، یارمەتیی چەکدارانی حزبوڵڵای داوە بۆ دوبارە دروستکردنەوەی باڵەخانە و شوێنی مانەوەیان لەباشوری لوبناندا.
لەڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتوە، دەزگای "اخچر بلا حدود"یان بەئامانج گرتوە کە لەساڵی 2023ەوە تا ئێستا چەندین جار، بەتۆمەتی پشتگیری کردن و ئەنجامدانی چالاکییەکانی حزبوڵا لەناوچە سنورییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، لەلایەن ئەمەریکاوە سزادراوە.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، "ئیسرائیل هەر ئامانجێك دەپێكێت كەزیان بە بەرژەوەندیەكانیان بگەیەنێت".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لەئەنجامی بۆمبابارانی ئیسرائیل کەسێک گیانی لەدەستدا و 7 کەسی دیکەش برینداربون.