شارپرێس:
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران پەیامێکی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی گەیاندە پوتن، لەگەڵ ئەوەی ناوەڕۆكەكەی ئاشكرانەكراوە، بەڵام جەختی كردۆتەوە كەپەیامەكە بەپەلەیەو چاوەڕوانی وەڵام دەكەن.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران بەسەردانێکی یەک رۆژە سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا کردوەو لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا کۆبووەتەوە.
میدیاكانی ئەو وڵاتە ئەوەشیان ئاشكراكردوە، لاریجانی پەیامێكی بەپەلەی خامنەیی داوەتە پوتن".
ئەوەش بڵاوكراوەتەوە،"ناوەڕۆکی پەیامەکەی خامنەیی بۆ پوتن ئاشکرا نەکراوەو تەنیا پەیامێكی بەپەلە بوە".
لەبەرامبەردا، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، نزیک لەسوپای پاسداران دەڵێت، لەبارەی پرسە دوقۆڵییەکان و هاوکارییە ئابوری، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆیان کراوە، بۆیە پێدەچێت ناوەڕۆكی پەیامەكەش نزیك بێت لەگفتوگۆكانەوە".