شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی عێراق دروستكردنی سەنتەرێکی پێشکەوتوی بۆ زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە ڕاگەیاندو ئاشكرایكرد، لەقۆناغی تاقیكردنەوەدا چەندین پشكنینیان كردوەو سەركەوتوو بون.
تەحسین ڕوبەیعی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی شێرپەنجەی عێراق ڕایگەیاند، لەرێگەی کردنەوەی سەنتەری چارەسەرکردن و هێنانی ژمارەیەکی زۆر دەرمانی کوالێتی بەرزەوە توانیویانە ڕوبەڕوی شێرپەنجە ببنەوەو ئاشكرایكرد، دروستكردنی سەنتەرەكە سەركەوتوو بوەو چەندین پشنینی پێشوەختەی تێدا ئەنجامدراوە.
وتیشی، لەقۆناغی یەكەمدا، سەنتەرەكە تایبەتە بۆ زوو دەستنیشانکردنی گرێ شێرپەنجەییەکان و ڕەزامەندیشیان وەرگرتوە بۆ دامەزراندنی چوار سەنتەری دیکە.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش وەزارەتی تەندروستی عێراق دروستكردنی چەند ەدرمانێكی تایبەت بە نەخۆشانی شێرپەنجەی ڕاگەیاند.