وانەیەكی نوێ بۆ سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن زیاد دەكرێت

عیراق

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەروەردەی عێراق لەنوسراوێكدا ئاشكرایكرد، بابەتێکی نوێ بۆ ساڵی خوێندن زیاددەكەن کە پەیوەستە بەهەڵسوکەوت و ڕەوشت و ئاکارو ڕاشیگەیاند، هاوشێوەی بابەتەکانی تر دەبێتە بەشێک لە تاقیکردنەوەکانی قوتابیان و خوێندکاران.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەڕاگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند،" کە بڕیاریداوە بابەتێکی نوێ بەناوی "ڕەوشت" بۆ ساڵی خوێندن زیاد بکات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم بابەتە نوێیە لەساڵی خوێندنی 2025-2026ـەوە دەستپێدەکات و بەشداردەبێت لەتاقیکردنەوە فەرمییەکاندا و نمرەی خوێندکارانیش لەسەر ئەو بابەتە هەژمار دەکرێت.

جەختیش كراوەتەوە، وانە نوێيەكە بۆ سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن دادەنرێت.