دانیشتوانی ناوچەیەك ئاگاداردەكرێنەوە...نەوت دابەشكردن دەستپێدەكات

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1040 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەی بیارە ئاگاداری دانیشتوانی ناوچەكە دەكات، كە لەسبەی شەممەوە دابەشكردنی نەوت دەسپێدەكات كە نرخی هەر بەمیلێك 104 هەزار دینار دەبێت و پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت تاكو سەرجەم هاوڵاتیان نەوت وەردەگرن.

بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەی بیارە، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی شەممە كە دەكات ڕیككەوتی 18ـی (تشرینی یەكەم/10)  لەشارۆچکەی تەوێڵە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتتاندا دەستپێدەکات.

بەگوێرەی ڕیاگەیەندراوەكەش، دابەشكردنی نەوت سبەی و رۆژانی دواتر بەردەوام دەبێت تا پرۆسەكە لەسنوری ناحیەی بیارە کۆتایی پێدێت و هەر ماڵێك بری 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت.

بەگوێرە ڕاگەیەندراوەكە، پێدوایستیەكانی وەرگرتنی نەوت بریتییە لەکارتی زیرەک و بڕی 104 هەزار دینار، كە لەكاتی دابەشكردنی نەوتەكەدا لەهاوڵاتیەكە وەردەگیرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، لەناوچە شاخاوییەكانەوە دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی دەكات.