شارپرێس:
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لەسەرەتای ساڵی نوێوە دەست بەبڕینی بەشەخۆراکی ئەو خێزانانە بكات کە موچەخۆری حکومەتن و موچەی مانگانەیان سەروو ملیۆنێک و 500 هەزار دینارە.
ئەیسەر غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، ئەم بڕیارەی لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییانەوە دراوە، تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە موچەخۆرن و موچەکانیان لەسەروی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینارە.
ئاماژەی بەوەکردوە، کەسێک موچەخۆر بێت و مانگانە بڕی یەک ملیۆن و نیو موچە وەربگرێت، کەسێکی دیکەش کاسب بێت و داهاتی مانگانەی تەنیا 500 هەزار دینار بێت، نابێت حکومەت وەکوو یەک پشتگیری و مامەڵەی ئابوری و داراییان لەگەڵدا بکات، پێویستە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.
هەروەها وتی، بڕیاری پێشوتر بەیەک ملیۆن و 500 هەزار دیاریی کرابوو، دواتر پێشنیاز کرا بکرێت بەدوو ملیۆن دینار، واتا ئەو کەسانەی مانگانە بڕی دوو ملیۆن دینار موچە لەحکومەت وەردەگرن، بەشەخۆراکیان ببڕدرێت، بەڵام لە سەرەتای ساڵی نوێوه حکومەت دەگەڕێتەوە سەر بڕیاری یەکەم، کە بڕی موچەکە بەیەک ملیۆن و 500 هەزار دینار دیاریی کراوە.
لەبارەی پشتیوانیی ئەو کەسانەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی دەیانگرێتەوە، وەزیرەکەی حکومەتی فیدراڵ ڕایگەیاندوە، 12 بەشەخۆراکی زیادە دەدرێت بەو چینە، کە ئێستا ژمارەیان نزیکەی حەوت ملیۆن کەسە.
وەزارەتی بازرگانی فیدراڵ لە ـی ئایاری 2025، پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی بریکارەکانی خۆراک لەهەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
