شارپرێس:
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەکۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاشكرایكرد، سبەی کاتژمێر 6ی ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ڕادەگەیەنرێت.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەکۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق، دوای تەواوبونی کاتی دیاریکراوی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، سبەی کاتژمێر 6ی ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ڕادەگەێنرێت.
لەبارەی سکاڵای لایەنەکانەوە وتی،" تاوەکو 72 کاتژمێری داهاتوو لایەنەکان دەتوانن سکاڵاکانیان بگەیێنن بەدەستی کۆمیسیۆن، دوای ئەوە سندوقەکان دەکرێنەوەو لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، لەئەگەری هەبونی هەر سەرپێچییەک، سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.
بەگوێرەی ئامارو تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زیاتر لە 20 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، کە زیاتر لەدوو ملیۆن و 800 هەزار دەنگدەر لەهەرێمی کوردستانن.