شارپرێس:
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی تورکیایان بە 20 سەرنشینەوە لەنزیک سنوری ئازەربایجان لەخاکی جۆرجیا ئاشكراكرد‌و وه‌زیرى ناوخۆى توركیاش هه‌واڵه‌كه پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و چه‌ند زانیارییه‌ك ئاشكراده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی ئەسیۆشێیتد پرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه ئاشكرایكردوه، هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەو چارەنوسی سەرنشینەکان ڕون نەبوەتەوە.
ئاژانسه ئاماژه‌ى به‌به‌وته‌ى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا‌و بەرپرسانی دیکەی باڵای جۆرجیا‌و ئازەربایجان داوه، كه جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، بەشێک لەسەرنشینەکانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا-ش لەتۆڕی ئێکس ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:"ئەو فڕۆکەیە خوارەوە لەجۆری C-130 لەڕێگەی گەڕانەوەدا بوە بۆ تورکیا، بەڵام کەوتوەتە خوارەوە، هاوكات تیمی فڕۆکەکەو سەرنشینەکانی دیکەی فڕۆکەکە لە 20 سەرباز پێكهاتون.
لاى خۆیشیه‌وه عەلی یەرلیکای وەزیری ناوخۆی تورکیا سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوه قسه‌ى بۆ میدیاى وڵاته‌كه‌ى كردوه‌و ڕایگه‌یاندوه، "تیمەکانی فریاگوزاری جۆرجیا گەیشتونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەو پرۆسەی گەڕان بەردەوامەو دەستکراوە بەلێکۆڵینەوە لەهۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی".
ئاژانسى فه‌رمى توركیا (ئەنادۆڵو) زانیاریى گرنگى له‌دەستەی فڕۆکەوانی جۆرجیاوه وه‌رگرتوه‌و ده‌ڵێت، "فڕۆکە سەربازییەکەی تورکیا چەند خولەکێک دوای دەربازبونی بەئاسمانی جۆرجیا، پەیوەندیی پچڕاوەو هیچ پەیامێکیشیان نەداوە بۆ ئەوەی هاوکاریان بکرێت".
