شارپرێس:
کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، لەکۆتایی هەفتەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوەو دەشڵێت، ئەگەری بەرفربارینیش هەیە.
کەشناسی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، لەکۆتایی ئەم هەفتەیەوە کەشی پاییزە ڕوو لەناوچەکە دەکات و بارانبارین دەستپێدەکات و تاناوەراستی هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت.
کەشناسی دەشڵێت، بارانبارینەکە زیاتر ناوچەکانی خۆرئاوا و باکوری وڵات دەگرێتەوە بەشێوەی پچڕپچڕ لەسەرجەم ناوچەكان بەردەوام دەبێت.
وتیشی، ئەگەری بەفربارین هەیە لەناوچە بەرزە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە بەتایبەت لەبەرەبەیان و کاتەکانی شەودا.