شارپرێس:
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ى كورسى هاوپه‌یمانێتى‌و لایه‌نه‌كانى عێراق له‌دواى هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كه‌ى دوێنێى په‌رله‌مانى عێراق، ئاژانسى فرانس پرێس زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكرد‌و ده‌ڵێت:"محه‌مه‌د شیاع سودانى شۆكێكى گه‌وره‌ى هه‌ڵبژاردنى دروستكردوه".
بەگوێرەی هه‌واڵێكى ئاژانسی فرانس پرێس، سەرچاوە نزیکەکانی هاوپەیمانیه‌كه‌ى محەمەد شیاع سودانی وتویانه، توانیویانه سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن‌و هاوپه‌یمانى گەشەپێدان‌و ئاوەدانکردنەوە توانیویه‌تى زیاتر له 50 كورسى به‌ده‌ستبهێنن.
هه‌روه‌ك له‌و هه‌واڵه‌دا هاتوه، "ژماره‌ى كورسیه‌كانى هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى سودانى زیاتره له 50 كورسى‌و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقه‌وه ئه‌وه ئاشكراده‌كرێت كه ژماره‌ى كورسیه‌كان له‌و 50یه زیاتره".
وه‌كو ئاژانسه‌كه باسیكردوه، له‌هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا ژمارەیەک کاندیدی گەنجی تێدابوو کە بەهیوای چوونە ناو گۆڕەپانی سیاسین‌و جیاوازه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕابردوو له‌و ڕوه‌وه.
دوێنێ سێشه‌ممه به‌به‌شداری زیاتر له 20 ملیۆن ده‌نگده‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه له‌ده‌نگدانى گشتیدا 20 ملیۆن‌و 63 هه‌زارو 773 كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌بوو، پرۆسه‌كه له‌كاتژمێر 7ی به‌یانی ده‌ستیپێكردو له‌كاتژمێر 6ی ئێواره سندوقه‌كان داخران.
به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش، له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌گشتیى به‌هه‌رێمیشه‌وه، سودانى یه‌كه‌م‌و پارتى دوه‌م یه‌كێتیش پله‌ى سێیه‌مى وه‌رگرتوه، به‌ڵام ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى پارتى زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن ده‌نگه‌و وه‌ك حزب یه‌كه‌م حزبه كه زۆرترین ده‌نگى لایه‌نگرانى خۆى وه‌رگرتوه.
