شارپرێس:
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەفەرمی ژمارەی دەنگ و ڕێژەی بەشداریکردنی گشتی و پارێزگاکانی لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە ڕاگەیاند، کەبەگشتی لەسەرجەم پارێزگاكاندا لە 56٪ی تێپەڕاندوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمسیۆن، ڕێژەی بەشداریکردن لەدەنگدانەکە 56٪ی تێپەڕاندوە کە 12 ملیۆن و 9 هەزار و 453 کەس لەکۆی 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر بەشدارییان کردوە.
سەبارەت بەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش، زۆرترین ئاستی بەشداریکردن لەدهۆک تۆمار کراوە کە ڕێژەکەی 76.07٪ بوە، دوای ئەویش هەولێر 69.02٪ و سلێمانیش ل پلەی سێیەمدایە کە تەنیا 56.87٪ی دەنگدەران بەشدارییان کردوە.
لەکەرکوکیش ڕێژەی بەشداریکردن 64.12٪ بوە و هاوكات لە نەینەواش 64.04٪ بوە.