یەکەم پەیام لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقەوە

عیراق

13/11/2025‌ 1343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای یەک رۆژ لەڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، موحسن مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوا دەکەن پەلە بکرێت لەپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

نوسینگەی جێگری یەکەمی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، موحسن مەندەلاوی و نوری مالکی چاویان بەیەکتر کەوت و پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان لەیەکتر کرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویستە هەموو ئەو لایەنانەی سەرکەوتنیان لەپرۆسەکە بەدەستهێناوە، پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە توانای جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵک و پاراستنی داهاتویان هەبێت، هەروەها کاربکرێت بۆ تەواوکردنی شایستە دەستورییەکان، بۆ ئەوەی دەنگ و ئیرادەی دەنگدەران پارێزراو بێت.