ئەمریکا گروپێکی دیکەی چەکداری دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

جیهان

13/11/2025‌ 1350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەپلانیاندایە هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنن، دەشڵێت، لە چەند مانگی ڕابردودا لەگەڵ هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران لەبارەی ئەو پرسەوە کۆبونەتەوە.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەکرد، ئامانجی سەرەکییان لەو کارە ڕاگرتنی ئەو دڕندەیی و پێشێلکاریانەیە کە لەلایەن هێزەكانی پشتیوانى خێراوە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی سڤیل ئەنجام دەدرێن، لەوانەش توندوتیژی سێکسی و هێرشکردنە سەر ژنان و منداڵان و هاوڵاتیانی بێتاوان.

ئەوەشیخستەڕوو،  ئەو پێشێلکاریانەی بەشێوەیەکی رێکخراو لەلایەن هێزەكانی پشتیوانى خێراوە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە سودان ئەنجام دەدرێن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەبێت دەستبەجێ ئەو توندوتیژیانە رابگیرێن.