شارپرێس:
لەنزیک پارێزگای سوەیدا
شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوان هێزەکانی سەر بە دیمەشق و چەکدارانی سەر بە
دروزەکانی سوەیدا دەستیپێکرد.
میدیاکانی سوریا
بڵاویانکردەوە، هێزەکانی ئاسایشی سەر بە حکومەتی دیمەشق چەندین
جار هەوڵیانداوە دزە بکەنە ناو شارۆچکەی مەجدەل لە دەوروبەری سوەیداو چەکی قورس و
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەکارهێناوە، هێزەکانی پاسەوانی نیشتیمانی سەر بە دروزەکانیش
بەرگری دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی پاسەوانی نیشتیمانی لە شاری مەجدەل
بەرپەرچی گروپەکانی سەر بە دیمەشقیان داوەتەوەو بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گروپە
چەکدارەکانی سەربە حکومەتی دیمەشق کەوتوە.