ئیسرائیل پیلانی نوێ لەسوریا جێبەجێدەكات

جیهان

14/11/2025‌ 1464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل  بۆ جێبەجێكردنی پیلانە نوێكەی، پێگەی خۆی لەباشوری سوریا قایمتر دەكات و چەند بنكەیەكی سەربازیی لەسنوری پارێزگای قونەیتەڕە دروستدەكات.


ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، هێزەكانی سوپای ئیسرائیل دەستیان كردوە بەدروستكردنی بنكەی نوێی سەربازی لەچەند گوندێكی سنوری پارێزگای قونەیتەڕە لەباشوری سوریاو پێگەكانیان لەو ناوچانە بەهێزتر دەكەن.

ڕوانگەكە ئاشكراشیكردوە، كەئەمە پیلانێكی نوێی ئیسرائیلەو لەقۆناغەكانی دیكەدا وردەكارییەكەی دەردەكەوێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدو هاتنە سەر حوكمی گروپە چەكدارەكانی سوریا، ئیسرائیل ڕوبەرێكی فراوانی لەباشوری ئەو وڵاتە كۆنترۆڵكردوە.